٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیسمەت یڵماز: قۆناغی چارەسەریی پرسی كورد زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

سیواس- KDP.info/ وەزیری بەرگریی توركیا، عیسمەت یڵماز رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەریی پرسی كورد زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێ و "ئەو قۆناغەی ئێستای جێگای رەزامەندیی ئێمەیە."

ماڵپەڕی رۆتاخەبەر بڵاوی كردەوە كە وەزیری بەرگریی توركیا، عیسمەت یڵماز لە میانی سەردانێك بۆ پارێزگای سیواس لەگەڵ ژمارەیەك خەڵكی ئەو ناوچەیەدا كۆ بووەتەوە و باسی قۆناغی چارەسەریی پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیای كردووە.

عیسمەت یڵماز ئاماژەی بەوە كردووە كە قۆناغی چارەسەریی پرسی كورد پرۆژە و داوای خەڵك و پێكهاتەكانی توركیا بووە و لە سەر گوشاری هیچ كەس و لایەنێك دەست بەو قۆناغە نەكراوە.

یڵماز جەختی كردووەتەوە كە قۆناغی چارەسەری زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و پێشەوەچوونی ئەو قۆناغەیش جێگای رەزامەندیی حكوومەت و خەڵكی توركیایە.

ئەردەلان گۆران

 

هەواڵی پەیوەندیدار