فه‌رهاد ئه‌تروشی:حكومه‌تی ناوه‌ند پێی وایه ناكۆكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا له‌سه‌ر نه‌وته

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێت، حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌وڵ ده‌دات وا پیشان بدات ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وته.
"فه‌رهاد ئه‌تروشی" له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه، به به‌ڵگه‌نامه لایانه چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به هه‌رێمی كوردستاندا نه‌وت به قاچاخ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
وتیشی، هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانێت رێگه له‌و كاره بگرێت چونكه به‌ره‌سمی دان به‌و كاره‌یاندا نراوه‌و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند كه، حكومه‌تی به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات وا پیشان بدات ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نیا له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت و غازه، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی.




