وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵای یاسایی لەسەر لڤین تۆمار کرد

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمڕۆ لە دادگای بەرایی ھەولێر سکاڵای یاساییان لەسەر لڤین پرێس تۆمار کردووە، بە ھۆی ئەوەی ھەواڵێکی بێ بنەمای لەسەر وەزارەتەکەیان بڵاو کردووەتەوە.
بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگورد حیکمەت، بە Kdp.info-ی راگەیاند: دوای ئەوەی لڤین پرێس ھەواڵێکی لەسەر کوشتنی پێشمەرگەیەک بە دەستی پێشمەرگەیەکی دیکە لە سنووری فەرماندەیی بارزان بڵاو کردەوە، بەڵام پێش رووداوەکە کەوتووە و دەڵێت بکوژەکە دەکوژرێتەوە لەبری ئەو پێشمەرگەیەی کە کوشتوویەتی، لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە تەشھیری بە پێشمەرگە و فەرماندەیی بارزان کردووە، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە داوایەکی یاسایی لە دادگای بەرایی ھەولێر لە سەر لڤین پرێس تۆمار کردووە.
ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ئەو ھەواڵەی لەو ماڵپەڕە بڵاو بووەتەوە ھیچ بنەمایەکی نییە و کەیسەکە رەوانەی دادگای سەربازی دەکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم




