٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بنەماڵەی شەھید کاوە گەرمیانی دەستخۆشی لەسەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان- تایبەت بە KDP.info/بنەماڵەی شەھید کاوە گەرمیانی دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە راوێژکاری یاسایی خۆی راسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تایبەت لەبارەی کەیسی شەھید کاوە گەرمیانی ئەنجام بدات.

برای شەھید کاوە گەرمیانی، کاروان ئەحمەد، بە kdp.infoراگەیاند: پلانێکی گەورە بەڕێوەیە بۆ بەلارێدابردنی کەیسی شەھید کاوە گەرمیانی، بۆیە پێویستە ھەموو دەستەڵاتدارێک کە توانای ھەیە ئەو کەیسە بجووڵێنێت، بە ئەرکی خۆی ھەڵسێت، چونکە پلانێک ھەیە کە تۆمەتبارەکە ئازاد بکرێت و ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت.

کاروان ئەحمەد گوتیشی: ئەم ھەڵوێستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جێگەی دەستخۆشییە، بۆ ئەوەی ئەو کەیسە بەلارێدا نەبردرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لێدوانێکی لەبارەی بەدواداچوون بۆ کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بڵاو کردەوە.

لە بڵاوكراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە: لەپێناو خێراترکردنی ڕێوشوێنەکانی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تیرۆری ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕاوێژکاری یاسایی خۆی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تایبەت لەسەر دۆسییەکە و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ڕێوشوێنەکانی دادگە ئەنجام بدات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار