کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بە ھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، ئازاد سرێشمەیی، بە kdp.infoـی راگەیاند: بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکات، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئازاد سرێشمەیی گوتیشی: ئەمڕۆش بەشدارینمان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکرد و سوورین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان و، تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن، بەشداری ل ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکەین.
بڵند ئیبراهیم




