٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامار:31%ـی ناوچە پیسبووەكان بە مین لە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و سلێمانی پاك كراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- KDP.info/بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتیی كاروباری مین لە شاری سلێمانی كە دەست ماڵپەری kdp.info كەوتووە لە هەردوو سنووری گەرمیان و سلێمانی 2836 كێڵگە كە دەكاتە 306 ملیۆن مەتر دووجا، لە ناوچەی پیس بوو بە مین هەبووە و لەو ژمارەیەش لە ماوەی ساڵانی رابردوودا واتا لە سەرەتای كاركردنی تیمەكانی تایبەت بە پاككردنەوەی مین تا كۆتایی ساڵی 2013 توانراوە (1479) كێڵگە كە دەكاتە 100 ملیۆن مەتر دووجا پاك بكەنەوە و كە ئەم رێژەیەش دەكاتە 31%ـی ناوچە پیسبووەكان لە هەردوو سنوورەكە. بەپێی هەمان ئامار لە ئیستادا 1357 كێڵگە كە دەكاتە 206 ملیۆن مەتر دووجا لە هەردوو سنووری گەرمیان و سلێمانی ماوە كە لە مین پاك بكرێتەوە كە لەو رێژەیەش 1129 كێڵگە كەدەكاتە زیاتر لە 172 ملیۆن مەتر دووجا لە سنووری پارێزگای سلێمانیە و 228 كێڵگەش كە دەكاتە زیاتر 38 ملیۆن مەتر دووجا ناوچەی پیسبوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندایە .

جێی ئاماژەیە لە ماوەی كاركردنی تیمەكانی تایبەت بە پاككردنەوەی مین هەر لە سەرەتای كاركردنیانەوە تا كۆتایی ساڵی 2013 (9211) كەس بوونەتە قوربانی كە لەو ژمارەیەش (78) كەسیان كارمەندی بورای پاككردنەوەی مین بوون.

ئارمان مەلازادە 

 

هەواڵی پەیوەندیدار