هەولێر. ئەمساڵ پێنج پڕۆژەی ئابووریی گرینگ جێبەجێ دەکرێن

هەولێر- KDP.info/ بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، سەبارەت بە پلانی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر لەساڵی 2014، گوتی، دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر ماستەرپلانی پێنج پڕۆژەی گرینگی بۆ شاری هەولێر ئامادە کردووە، کە ئێستا لە گفتۆگۆکردندان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی نێوخۆیی و بیانی بۆ جێبەجێکردنیان.
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، نەورۆز مەولوود، راگەیاند: "پلانی ساڵی 2014ـی دەستەکەیان، دەستپێکردنی پێنج پڕۆژەی گرنگە".
نەورۆز مەولوود لەبارەی پڕۆژەکان رایگەیاند، کە ئەو پڕۆژانە بریتین لە "دروستکردنی ناوچەیەکی پیشەسازیی گەورە، ترام وای هەولێر، پشتێنەی سەوزایی، ناوچەی گەشتیاریی چیای سەفین و گرینگیدان بە پرۆژەکانی خوێندنی باڵا".




