ئامادەكاری بۆ یادی 27 ساڵەی یادی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان دەكرێت

ههولێر-KDP.info/ بەڕێوەبەری شارەدێێ بالیسان رایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن كە ئامادەكاری بۆ یادی 27 ساڵەی كیمیابارانكردنی سنوورەكەیان بكەن.
ساڵح ئەكرەم، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لیژنەیەك لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم سەردانمان بكات وبەیەكەوەبەرنامەی یادەكە دابنێین و بڕگەو بەشەكان و چالاكیەكانی دیاری بكەین.
باسیلەوەش كرد، لە ئێستادا كاركردن لە دروستكردنی 150 خانوو بۆ كەسوكاریشەهیدانی كیمیابارانی سنوورەكە لە قۆناغی تەواوبووندایە، بەڵام ناتوانین بؤرۆژی یادەكە دابەشیان بكەین و هیوادارین بتوانین لە ماوەیەكی نزیكدا تەواوبكرێن و بەسەریاندا دابەش بكەین.




