٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قامشلۆ، یادی دامەزراندنی بەعس بەرز ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-/KDP.infoلە یادی دامەزراندنی حیزبی بەعسی سووریا، ئەمڕۆ لە شارێکی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشگیریی ئەو حیزبە گردبوونەوەیەک ئەنجام درا چاودێرانی سیاسییش ڕەخنە لە ڕێپێدانی ئەو گردبوونەوە دەگرن لە شارێکی کوردی.

سبەی 5/6/2014یادی دامەزراندنی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکییە لە سووریا ئەمڕۆیش بەو بۆنەوە لە شاری قامشلۆ لایەنگرانی بەشار ئەسەد گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تێیدا پشگیریی هەڵوێستی حیزبی بەعس و بەشار ئەسەدیان کردەوە،

 بەپێی زانیارییەكانیKDP.info بەشێکی زۆری پۆستە و لافیتەکانی گردبوونەوەکە جەختکردنەوە بوو لە مانەوەی دەستەڵاتی بەشار ئەسەد و شەرعیەتدانە بە دەستەڵاتەکەی چاودێرانی سیاسییش ڕەخنە لە ڕێپێدانی ئەو گردبوونەوە دەگرن لە شارێکی کوردی وەك قامشلۆ لە كاتیكدا شاری قامشلۆ بە دەست پەیەدە و چەکدارەکانیانەوەن.


لە ئێستادا شاری قامشلۆ بە دەست پەیەدە و چەکدارەکانیانەوەن، گەورەترین پەیکەری حافز ئەسەد لەو شارە هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و دامەزراوە حکوومییەکان لەو شارە شەرعیەتیان پێدراوە، لە کاتێکدا فڕۆکەخانەی سەربازیی دەستەڵاتی بەشار ئەسەد لەو شارە بوونی هەیە.


کارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار