٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیروان کاکەیی: پارتی لە کەرکووک دەنگەكانی لە هەڵکشانە

سەرچاوە: KDP.info
ئاهه‌نگي لايه‌نگرو هه‌واداراني پارتي ديموكراتي كوردستان له‌ كه‌ركووك- دوێنێ

هەولێر/KDP.infoئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت پارتی خەبات و مێژووی خۆی لەسەر کەرکووک داناوە و، ڕاشیدەگەیەنێت كە دەنگی پارتی لە و شارە لە هەڵکشانە.

ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سیروان کاکەیی، لە لێدوانێکدا بۆKDP.info گوتی: "کەرکووک بابەتێکی زۆر گرینگ و هەستیارە لە خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم حیزبە سەرمایەگوزارییەکی زۆری لە کەرکووک کردووە، هەرلە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و تائێستاش و شۆڕشی ئەیلوولی لەسەر کەرکووک داناوە، بەبێ ئەوەی ساتێک داببرێت لە خەبات".

دەربارەی هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی بەرانبەر بەو شارە ئەوەی خستەڕوو هیچ شک لەوە نییە و نابێت کە بارزانی ڕۆژێکیش لا بدات لە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ئەگەر شتێک بۆ کورد دابین بکرێت، لە سەرووی ئەوەی هەیە ئەوە لەسەر دەستی بارزانی و پارتی دەبێت گوتیشی: "ئەگەر برادەرانی پارتی خۆیان باش تەشکیل کردبێت و تەکنیکی باشیان هەبێت دەنگ دەهێنن لە کەرکووک، چونکە هەڵوێستی پارتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە دیارە بەرانبەر بەو شارە، بەڵام لە هەڵبژاردن تەکنیکیش دەور دەبینێت".

سیروان کاکەیی دەشڵێت: "بە پیرەوەچوونی خەڵک شتێکی باشە، پارتی دەبێت ئەم هەنگاوە بکاتە ئامانجی خۆی، بۆیە ئەم جارە گۆڕانکارییەک لە کەرکووک ڕوو دەدات و چاوەڕی دەکرێت لەم هەڵبژاردنە، بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی دیکە، پارتی پێشکەوتنی بەخۆوە بینوە و چاوەڕێ دەکرێت باشتر بێت لە پێشوو و دەنگێکی باش بە دەست بهێنێت کە دواجار دەنگی هەموو لایەنەکان، لە بەرژەوەندیی دەنگی کوردە".

کارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار