ڕاوێژکارێکی پێشووی مالکی:بەغدا دەیەوێت بەبیانووی سنورەوە دەسەڵاتی خۆی بچەسپێنێت

سەرکردەی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و ڕاوێژکاری پێشووی نوری مالکی ڕایدەگەیەنێت حکومەتی عێراق زۆر دەمێکە دەیەوێت هەرێمی کوردستان لاواز بکات, ئێستاش دەیەوێت بەبیانووی سنورەوە دەسەڵاتی خۆی بچەسپێنیت, پێشیوایە هەڵوێستی وەزارەتی پێشمەرگە ئەرێنی بووە.
ڕاوێژکاری پێشووی نوری مالکی عادل بەرواری بە پەیامنێری ڕاگەیاند:لەسەرەتاوە ئامانجی ئەوان ئەوەبوو هەرێمی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاواز بکرێت, ئەو هێزو پێشکەوتنەی هەیە چەندە پێیان بکرێت نهمێنێت، حکومەتی ناوەندی بەناوی دەستورەوە دهیهوێت سنورەکانی دەرەوەی وڵات لەژێر دەستی ئەوان بێت بەتایبەتیش ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران وپێنجون."
بەرواری گووتیشی:"دوای ئەوەی قەیرانی نێوان هەرێم وبەغدا دروستبوو, حكومهتی ناوهند هێز رهوانهی ناوچه دابڕێنراوهكان دهكات, واتە ئەوان هەنگاویان هاویشتوە بۆئەوە تاکو هەرچۆنێک بێت دەسەڵاتی خۆیان بچەسپێنن بەتایبەتیش لە دەوروبەری موسڵ و کەرکوک و شەنگال و خانەقین."
ئاماژەی بۆئەوەشکرد:" ناوچەی شەنگال هەمووی کوردن و هێزێکی فەرمی پێشمەرگە لەو ناوچهیه و هیچ کێشەیەک دروست نەبووە بەڵام ئەوان بەهەلیان زانی بەناوی ئەوەی دەبێت سنوری دەرەوە لەلایەن حکومەتی ناوەندیە بپارێزێت بێنە ئەوێ.
سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتی پێشمەرگە بەرواری ڕایگەیاند: هەڵوێستی وەزیری پێشمەرگەو ئامر لیوای هەشت زۆر باش بوو, من وەکو خۆم دەست خۆشیان لێدەکەم.




