٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان ودوو وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info/ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان و وەزارەتی دارایی و ئەوقاف دابەش دەکرێن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش، مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی ناوخۆی ھەرێم دەدرێت، چونکە تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەکەی رەوانە نەکردووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار