٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دووەم ھەڵمەتی نیشتیمانیی کوتانی دژی ئیفلیجیی منداڵان دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی تەندروستی ھەولێر گوتی، ئەمڕۆ دووەم ھەڵمەتی نیشتیمانیی کوتانی دژی ئیفلیجیی منداڵان دەست پێ دەکات و پێنج رۆژیش بەردەوام دەبێت.

بەرێوبەری راگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر، فاخر کرمانجی، بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دووەم ھەڵمەتی نیشتیمانیی کوتانی دژی ئیفلیجیی منداڵان لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژیش بەردەوام دەبێت، هەر رۆژێکیش پشوو بێت ھەفتەی داھاتوو رۆژێک قەرەبوو دەکرێتەوە.

فاخر کرمانجی گوتیشی: ئەو کوتانە منداڵانی یەک رۆژ تاوەکو تەمەنی پێنج ساڵان دەگرێتەوە و رۆژانەش تیمی گەڕۆک سەردانی ماڵان دەکەن و لە بنکەکانی تەندروستییش شوینی تایبەت بە کوتانی منداڵان دابین دەکرێت.

کرمانجی روونیشی کردەوە، دوای 14ساڵ لە عێراق یەکەم حاڵەتی ئەو نەخۆشییە بڵاو بووەتەوە، بۆیە خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی پێشتر منداڵەکانیان کوتاوە یان نەیانكوتاوە، منداڵاکانیان بکوتن، چونکە مەترسییەکی زۆر ھەیە ئەو نەخۆشییە بڵاو بێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار