روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له‌باره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ره‌شه‌ئامێزی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق

ه‌سه‌رسورمانه‌وه ئه‌مرۆ به‌یاننامه‌یه‌كی توندی هه‌ره‌شه‌ئامێزمان چاوكرد له سایته ئه‌ڵكترۆنیه‌كانه‌وه كه به‌ناوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئومێد ده‌كه‌ین و هیوادارین ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له هه‌ست و بیر‌و بۆچوونی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق " ده‌وڵه‌تی (دكتۆر نوری مالكی ) هه‌ڵنه‌قوڵابێت ،چونكه ئێمه له‌و بروایه‌داین كه به‌رێزی له‌وپه‌ری هه‌ست كردن به لێپرسراویه‌تی باڵا دایه به‌رامبه‌ر به ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق، له‌م كاته‌دا و له‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا و له باره‌ی كێشه‌یه‌كی ئاوهای بچووكی ناوخۆیی دا كه ده‌كرێت له خواره‌وه به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت هاوهه‌ڵوێست نابێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵچونێكی ئاوهای ترسناك كه له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاوهای هه‌ره‌شه ئامێز و نه‌گونجاو له ناوه‌رۆكدا . چونكه له‌م سات و كاته ناسكه‌دا كه ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵ پێیدا تێده‌په‌رێت، ئێمه چاوه‌رێی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تدارێكی به‌ئه‌زموونی شاره‌زای گه‌وره ووڵاتێكین كه به حیكمه‌ت و به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كێشانه‌دا بكات و هیوادارین هه‌ر ئه‌م راوبۆچوونه‌ی ئێمه راست بێت و به‌رێزی سنورێك بۆ ئه‌و كه‌سانه دابنێت كه له پشتی به‌رێزیانه‌وه ئاگری ناكۆكیه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی ئاڵۆزی زیاتری كێشه‌كان به‌تابه‌ت و هه‌ڵومه‌رجی ووڵات به گشتی .
لێره‌شدا بۆ زانین و ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه روو له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه:
1- ئێمه به هیچ جۆرێك ده‌ست پێشخه‌ر نین له ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان و كاری مه‌ترسیدار ئه‌نجام ناده‌ین به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه كێشه‌كان ئاڵۆزده‌كات و كاری مه‌ترسیدار ده‌كات كه هێز ده‌جوڵێنێت و ده‌یه‌وێت به زه‌بری جولاندنی ئه‌و هێزه كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه له قۆناغی ئه‌مرۆی به‌رێوه‌بردنی ووڵاتدا.
2- ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستور و ماده‌كانی یه‌كه به‌یه‌كه و قه‌ت رێگه به خۆمان ناده‌ین دژ به ده‌ستوری فیدراڵی عێراق كاربكه‌ین ، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه یاری به ئاگر ده‌كات كه ماده‌كانی (9 + 61 + 111 و 121 ..هتد) ی ده‌ستوری پێشێل كردووه و به ئاره‌زووی خۆی و بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستور فه‌رمانده‌ی (فیرقه و قیاده‌ی عه‌مه‌لیات و سه‌ده‌ها لێیرسراوی باڵای دام و ده‌زگای سه‌ربازی و ئه‌منی .. هتد) داده‌نێت به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و ماده ده‌ستوریانه و پله و پایه وه‌كو نوقلی ترش و شیرین ده‌به‌خشێت و جۆره‌ها هێزی سه‌یر و سه‌مه‌ره و به‌ده‌ر له یاسا دروست ده‌كات و به سه‌ده‌ها ئه‌فسه‌ری كۆنه به‌عسی و داواكراو به پێی ماده‌كانی یاسای (موسائه‌له و عه‌داله) هێناوه‌ته ریزی سوپای عێراقی نوێ كه ئه‌وان بوونه‌ته مایه‌ی نانه‌وه‌ی ئاشوب و فیتنه و دووبه‌ره‌كی .
3- ئێمه رێگری و هێرشمان نه‌كردۆته سه‌ر سوپای عێراق به‌ڵكو ئێمه خۆمان به پشتیوان و هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری سوپای عێراق ده‌زانین و ئه‌م سوپایه به سوپای خۆمان ده‌زانین و ئێمه‌ین كه یه‌كه‌م یه‌كه‌كانی ئه‌م سوپا نوێیه‌ی عێراقی فیدراڵمان دامه‌زراند و به‌شداری كاریگه‌رمان كرد له بنیاتنانی به شێوازێكی نوێ ، به‌ڵام ئێستاكه ده‌بینین جارێكی تر هه‌وڵێكی ترسناك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مدیس ئه‌م سوپایه بكرێته دوژمنی كورد و دژی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت .
4- له گشت دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به گشتی و وه‌زاره‌تی به‌رگری و نوسنگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان شاراوه نییه كه له نیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سالی (2010) وه چه‌نده‌ها لیژنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه و به ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی د.نوری مالكی "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق" و به‌رێز سه‌رۆك بارزانی "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان" كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجامده‌ده‌ن و كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك بنه‌مای سه‌ره‌كی كاركردن له ناوچه دابراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و لیژنانه ( لیژنه‌ی وه‌زاری باڵا و لیژنه‌ی كاری باڵا و بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی و كه‌ركوك و موسڵ و دیالى و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی ...هتد)ن كه بۆ ماوه‌ی دووساڵه زۆر به باشی كاروباره‌كان به‌رێوه‌ده‌به‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دروست نه‌بووه له نێوانیان كه بگاته ئه‌و حاله‌ته‌ی ئه‌مرو دروست بووه كه هۆكاره‌كه‌ی پابه‌ند نه‌بوونی به‌رامبه‌ره به ماده‌ی چواره‌می ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كاركردن كه دیاریكراون بۆ كاری هاوبه‌ش بۆ كاركردن له ناوچه دابراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان .
5- هاتنی ئه‌و فه‌وجه (فه‌وجی 2 ی لیوای38 ی فیرقه‌ی 10 ) كه له شاری ناصریه‌وه هاتووه و نیازی هه‌بووه به پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێی كراوه بچێته (سحیله – گوندی قاهره – فیش خاپور) ، دیاره به‌بێ ئاگاداری و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی پێشتر به‌رێ كه‌وتتوه كه ئه‌وه دژی بنه‌ماكانی كاركردنه له ناوچه دابراوه‌كان كه پێشتر رێككه‌وتن هه‌بووه له‌سه‌ری و جگه له‌وه‌ش ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌م هێزه نیازی هه‌بووه بروات بۆی ، هیچ جۆره كێشه‌یه‌كی ئه‌منی نییه و له‌لایه‌ن لیوای 8 ی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم و لیوای 15ی پۆلیسی پاسه‌وانی سنوری عیراق به شێوه‌كی باش و توندوتۆڵ ده‌پارێزرێت و ناوچه‌كه هیچ پێویستی به هێزی زیاتر نییه.
6- له كۆتایی دا داواكارین له برایانی شه‌ریكمان له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق كه به هۆی هه‌ندێ زانیاری هه‌ڵه‌ی كه‌سانی كۆنه به‌عسی و فیتنه و ئاشوبه گیر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و دیسان هه‌لومه‌رجی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق نه‌گیرنه‌وه بۆ به‌ر له ساڵانی (2003) و دڵنیابن كه به برواى ئێمه كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به جولاندن و ناردنی هێزی سه‌ربازی و هه‌ره‌شه و گوره‌شه و به‌یاننامه‌ی توند چاره‌سه‌ر نابن به‌لكو به‌دیالۆك و دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و گفتوگۆی هێمن و پابه‌ندبوون به ده‌ستور چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هیوادارین و داواكارین هه‌موولایه‌كمان پابه‌ندبین به‌م بنه‌مایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
و ئه‌ندام و ووته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم




