٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە ھەواڵێکی ماڵپەڕی لڤین پرێس بەدرۆ دەخاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵێکی ماڵپەری لڤین پرێس بەدرۆ دەخاتەوە و دەشڵێت، بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵا تۆمار بکەین.

بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگورد حیکمەت، بە kdp.infoـیراگەیاند: لە فەرماندەیی بارزان پێشمەرگەیەک بە ھەڵە گولـلەیەکی لە دەست دەرچووە و لە ھاوڕیَیەکی داوە و گیانی لە دەست داوە، دواتر ئەو پێشمەرگەیە خۆی رادەستی فەرماندەیی بارزان کردووە.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ئەو بکوژە رادەستی دادگای سەربازی دەکرێت و یاساکانی سەربازی بەسەر جێبەجێ دەکرێت، لەبەر ئەوەی ھەردووکیان پێشمەرگە بوونە، ھیچ حاڵەتێکی کۆمەڵایەتی لە خۆی ناگرێت، فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە ھەڵدەستی بەئەرکی خۆی و بە شێویەکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکات، دواتر تەواوی مەلەفەکە رادەستی دادگای سەربازی دەکرێت.

بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێمە ئەو ھەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە و دڵگرانین کە ماڵپەڕی لڤین پرێس پێچەوانەی یاساکانی رۆژنامەوانی کار دەکات و پێش رووداوەكان کەوتووە و فەرماندەیی بارزانیبە کارێک تۆمەتبار کردووە کە ھێشتا ئەنجام نەدراوە، بۆیە ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماڵپەڕی لڤین پرێس بڵاوی کردووەتەوە، بە فەرمانی فەرماندەیی بارزانی بڕیارە ئەو پێشمەرگەیەیبە ھەڵە لەلایەن پێشمەرگەیەكیدیكەوەکوژراوە، بكوژەكەلە بری خوێنی کوژراوەکە بكوژرێتەوە؛ ئەمەیشەكەوەزراەتیپێشمەرگەڕەتیدەكاتەوەو بەدرۆناویدەبات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار