٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئاکامی تەقینەوەیەک لەناو بارەگایەکی پارتی لە مووسڵ چوار پێشمەرگە بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەkdp.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەک لەناو بارەگای پارتی لە مووسڵ رووی دا، لە ئاکامدا چوار پێشمەرگە بوونە قوربانی.

 بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی،kdp.infoـی راگەیاند: ئێوارەی ئەمرٍۆ کەسێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە لە گەڕەکی رەشیدییە لە ناو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی و ئۆتۆمبێلەكەی تەقاندەوە و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیکەیش بریندار بوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ لە گەڕەکی سۆمەرییە لە شاری مووسڵ، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و تیرۆرستان رووی دا، لە ئاکامدا سێ تیرۆریست کوژران و11ـی دیکەش دەستگیر کران و لە ژووری دەستگیرکراوانیشدا وێنەی سەددام حوسێن سەرۆکی پێشووی رژێمی بەعس ھەڵواسرابوو.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار