هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەپێناو خزمەتگوزاریی زیاتر دەنگ بە لیستەكانی پارتی دەدەن

سلێمانی- KDP.info/ لەگەل دەسپێكردنی بانگەشەكانی هەڵبژاردن بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم، سەرجەم شار و شارۆچكەكانی بە رەنگ و دروشم و وینەی كاندید و ئاڵای حیزب و لایەنە سیاسییەكان رەنگاورەنگ بووە و هەر لایەنیك بە جۆریك بانگەشە بۆ خۆی و كاندیدەكانی دەكات. هاووڵاتیانی شاری سلێمانییش بە وردی بەرنامە و دروشم و بەڵێنەكانی ئەم لایەنانەی هەڵدەسەنگێن و لە نێوانیاندا باشترین هەڵدەبژێرن.
شادمان مستەفا - هاووڵاتی، دەڵێت: من دەنگ بە هەردوو لیستی 76 و 213 پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، بۆ ئەوەی خزمەتی شاری سلێمانی بكرێت و پێویستمان بە خزمەتگوزاریی زیاترە وەك شارەكانی دیكەی هەرێم.
عابد وەهاب - شۆفێری تەكسییش دەڵێت: من دەنگ بە پارتی دیمەكراتی كوردستان دەدەم و بە گشتی هەموومان دەنگ بەو حیزبە دەدەین لەبەرئەوەی حیزبێكی دێرین و خاوەنی مێژوویەكی پڕسەروەرییە و حیزبێكی راستە، حزبێكی چاكە بۆ هەژاران و بۆ هەموو كەس باشە، ئیمە وەك بنەماڵەی خۆمان هەموومان دەنگ بە پارتی دەدەین.
چیا سەعید - هاووڵاتی، دەڵێت بە دڵنیاییەوە بەشداریی هەڵبژاردن دەكەم و دەنگ دەدەم بە لیستی 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، چونكە هەست دەكەم تاكە حزبە كە بتوانێت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خزمەت بە دۆزی رەوای گەلی كورد بكات و هەروەها بۆ پارێزگاكانیش خزمەت بە شاری سلێمانی بكات. هەروەها تاكە لیستە كە بتوانێت خزمەت بە ئافرەتان بكات و بە شدارییان پێ بكات لە كایە سیاسییەكاندا چ لە ناو حزبەكەی چ لە حكوومەتدا.
شوان قەرەداغی - هاووڵاتی: بێگومان بەشداریی هەڵبژاردنەكان دەكەم. پێم خوشە شاری سلێمانیش هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێمی لە رووی خزمەتگوزاری و پرۆژەی جۆراوجۆری بۆ جێبەجێ بكریت و ئیستا وا هەست دەكەم كە نەتوانراوە كە بەپێی ئەو بوجەیەی كە هەیەتی پرۆژەی بۆ جێبەجێ بكرێت لە سەرجەم بوارەكاندا، هەر بۆیە دەنگ بە لیستەكانی پارتی دەدەم تا ئەم بودجەیە لە شوینی خۆیدا و بۆ بەرژەوەندیی گشتی خەرج بكرێت.
كەیوان مینە تەوفیق - كاسبكاریش گوتی: من وەكو هاووڵاتیكی شاری سلێمانی بە گروتینێكی زۆرەوە بەشداریی هەڵبژاردنەكان دەكەم و دەنگیش بە لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە پارتی خاوەنی ئەزموونێكی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانییە و پێشتریش خەباتێكی درێژخایەنی هەبووە. وەكو حەقێك من وای ئەبینم كە دەنگ بە پارتی بدەم چوونكە رێبازێكی پیرۆزە.
دلێر خالید - كاسبكارجەخت دەكاتەوە كە بەڵی بەشداریی هەڵبژاردنەكانی 30 – 4 دەكات و گوتی، بە دڵنیاییەوە دەنگ بە لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 76 بۆ ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی. لەبەرئەوەی شاری سلێمانی هیچ خزمەتگوزارییەكی پێوە دیار نییە و بە راستی ئێمە چاو لە شاری هەولێر دەكەین كە چ خزمەتگوزارییەكی بۆ كراوە بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەین، هیوادارین ئەو خزمەتگوزارییەی كە بۆ هەولێر كراوە بۆ شاری سلێمانییش ئەنجام بدرێت.
مێژوو و خەباتی رابردووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە داكۆكیكردن لە دۆزی رەوای گەلی كورد یەكێكە لەو هۆكارانەی كە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەنگ بۆ لیستەكە بە ژمارە 213 بۆ خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەدەن و لە لایەكی دیكەیشەوە خەباتی ئەمرۆی پارتی كە بریتییە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و ئاوەدانكردنەوە، یەكێكە لەو هۆكارانەی كە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەنگ بە لیستی 76ـی ئەم حیزبە دەدە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
سلێمانی / ئارمان مەلازادە




