عەدنان کەرکووکی: ئەم هەڵبژاردنە ڕێژەی پێكهاتەكان دیاری دەكات

کەرکووک -KDP.info / گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گەرمیان دەڵێت، بە بەشداریی دەنگدەری کورد لە شاری کەرکووک ڕێژە و قەبارەی کورد دیاری دەکرێت، چونكە ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد گرنگە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک گەرمیان، عەدنان کەرکووکی، بۆKDP.infoگوتی: "داوا دەکەین لە ئەوانەی ناویان هەیە لە تۆماری دەنگدان، بە جیاوازیی سیاسی و ئایینەكەیان بچن کارتی ئەلیکترۆنی وەربگرنەوە، چونکە ئەم هەڵبژاردنە بۆ کەرکووک و ڕێژەی کورد لەو شارە زۆر گرینگ دەبێت، لەبەر ئەوەی ڕێژەی پێکهاتەکان دیار دەبێت."
كەركووكی هەروەها گوتی، "تا زۆرترین کورد بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات ئەوەندەی دیکە ڕێژەی کورد زیاد دەبێت و دەیسەلمێنین کە قەبارەی کورد چەندە لەو ناوچانە".




