٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەڵامێك بۆ جێگری وەزیری دارایی پەیەدە

سەرچاوە: KDP.info

سایتی فوراتنیوزی سەر بە باڵی توندڕۆی پەكەكە ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی 4ـی 2014 بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا بەناو جێگری وەزیری دارایی پەیەدە پرسیاری ئەوەی كردووە كە بۆچی (PDK) پشتگیریی ڕۆژئاوای بۆ باشوور لەیاد كردووە؟

لە وەڵامی ئەم كابرایەدا دەڵێین كە بەر لە هەموو شتێك هیچ كێشەیەك لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوادا نییە و گەلی كورد لە ڕۆژئاوا و باشوور خوشك و برای یەكترین و یەك نەتەوەن و بەرژەوەندی و مێژوو و دواڕۆژیان هاوبەشە و هەڵوێستەكانی پەیەدە تەعبیر لە ویستی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا ناكات. جگە لەوەیش پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەگەڵ ڕۆژئاوا بووە و لەگەڵیشیدا دەمێنێتەوە و قەت لە یادی ناكات. بەڵام ئەگەر مەبەستتان ئەوەیە پارتی پشتگیریی سەفەقاتی گوماناوی و یاریكردن بە چارەنووسی ڕۆژئاوا ناكات، بەڵێ ئەمەیان ڕاستە چونكە پارتی لەگەڵ یەكڕیزیی گەلی كوردە لە ڕۆژئاوا لە هەر كات و شوێنێكدا بێت. بەڵام قەت ئامادە نییە پشتیوانی لەو هەڵە كوشندەیە بكات كە ئەو باڵە توندڕۆیە لەسەری دەڕوات و ژیان و داهاتووی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوای خستووەتە ناو مەترسی.

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان

5ـی 4ـی 2014 

هەواڵی پەیوەندیدار