٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سلێمانی تا 9ـی شەو بانگەشە ڕێپێدراوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info/ گوتەبێژی پارێزگای سلێمانی جەخت دەکاتەوە لەوەی بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو ڕێژەی سەرپێچییەكان لە پارێزگای سلێمانی کەمترە، دەشڵێت، ئاگاداری هاووڵاتیان کراوەتەوە بۆیان هەیە تا سەعات 9ـی شەو بانگەشە بکەن.

پارێزگای سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە و تێیدا جەخت دەکاتەوە لەسەر بێلایەنیی حکوومەت و دامەزراوە سەربازییەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردن، رامان عوسمان گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆKDP.info گوتی: "پێش هەڵمەتی هەڵبژاردن، شارەوانیی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دانیشتوون بۆ ئەوەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن شوێنە گشتییەکان پیس نەکرێت، بۆیە بە خۆشحاڵییەوە تاڕادەیەکی باش لایەنە سیاسییەکان هاتوون بە دەم داخوازییەکەوە و بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو لەم هەڵبژاردنە خروقات کەمترە، لە کاتێکدا بەفەرمانی کۆمسیۆن ئەو لایەنانەی پێشووتر خروقاتیان کردووە غەرامە کراون".
بەیاننامەكە ئاماژەیشی داوە، حکوومەت بەشێک نییە لە بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان و دەزگا ئەمنییەکان ئەگەر سەرپێچی هەبوو کۆنترۆڵی بکەن تەنیا کاری ئەوەیە ڕێگری بکات لە کاری نەخوازراو گوتیشی: "بەهەموو لایەنە سیاسییەکان گوتراوە کە سەعات 9ـی شەو بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن لە ڕێگای لایەنگرانیانەوە لە سەر شەقامەکان، بەڵام هەندێک جار لەو کاتەش لا دەدات".
کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار