بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز: بەغدا دەیەوێت دەست بەسەر نەوتی ھەرێمی کوردستاندا بگرێت

بەغدا- KDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت لە پرسی نەوت لەگەڵ بەغدا ھاوبەش بن، بەڵام بەغدا دەیەوێت پاشکۆ بن، ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک جیگەی قبووڵکردن نییە.
بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، د.رزگار، بە kdp.infoـی راگەیاند: کورد داوا لە بەغدا دەکات لە پرسی نەوت ھاوبەش بن، بەڵام بەغدا ئەمەی پێ قبووڵ نییە، چونکە دەیانەوێ دەست بەسەر نەوتی ھەرێمی کوردستاندا بگرن و ئێمە پاشکۆی ئەوان بین و تەنھا بڕیارەکانی ئەوان جێبەجێ بکەین کە ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە بەلای کورد.
د.رزگار گوتیشی: لە ئێستادا ھیچ لێکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان ھەرێم و بەغدادا نییە لەبارەی پرسی نەوتەوە، بۆیە ئەستەمە تا دوای ھەڵبژاردن کێشەکە چارەسەر بکرێت.
بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: ئەستەمە لە سەردەمی ئەم سەرۆکوەزیرانە کێشەی نەوت لەنێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت، چونکە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پێویستی بە عەقڵیەتێکی مەدەنیانە ھەیە.
بڵند ئیبراهیم




