٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوار رۆژە پزیشکی دادوەریی مووسڵ لە ترسی تیرۆرستان داخراوە و ھیچ تەرمێک وەرناگرن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info/ماوەی چوار رۆژە بینای پزیشکی دادوەری لە مووسڵ لە ترسی ھەڕەشەی تیرۆریستان داخراوە و ھیچ تەرمێک وەرناگرن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو ھەڕەشەیان لە کارمەندانی پزیشکی دادوەریی مووسڵ کردووە، بۆیە لە ترسی ئەو ھەڕەشەیە ماوەی چوار رۆژە ئەو بینایە داخراوە و ھیچ تەرمێک وەرناگرن، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی دروست کردووە بۆ ھاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆیش تیرۆریستان ھەڕەشەیان لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی تەندروستیی مووسڵ کردووە، ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلانە بە کار بیَنن دەیانکوژن، بۆیە ئەمڕۆ ھیچ شوفێرکی ئەو ئۆتۆمبێلانە دوامی نەکردووە.

مەموزینی روونیشی کردەوە، رەوشی ئەمنی مووسڵ بە جۆرێک تێکچووە، ھاووڵاتیان بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدان.

هەواڵی پەیوەندیدار