ناوە كوردییەكانی گەڕەك و كۆڵانەكانی دەرسیم گەڕێنرانەوە

دەرسیم-/KDP.info ناوی ئەو كۆڵان، گەڕەك و شوێنانەی ناوەندی دەرسیم كە ساڵانی 1937 تا ساڵی 1938 بە زەبری هێزی سەربازی گۆڕابوون و كرابوون بە ناوی توركی دووبارە دەگۆڕدرێنەوە.
لەمبارەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردەوە كە، دوای پەسەندكردنی چوارەمین پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا و پەسەندكردنی پرۆژە اسای گەڕاندنەوەی ناوە كوردییەكانی ئەو ناوچانەی كە ساڵانی رابردوو ناوەكانیان گۆڕابوون، لە دەرسیم ناوە توركییەكانی 15 گەڕەك، ناوچە و شوێنی جیاجیای دەرسیم دووبارە گۆڕان و ناوە كوردییەكانیان بۆ گەڕێنرانەوە.
لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەدا شارەوانی دەرسیم ناوی حەفت لە هاوڕێكانی شێخ سەعیدی كە لە راپەرینی ساڵی 1937ـدا رۆلێكی گرینگیان هەبووە، لە حەفت ناوچە و گەڕەكی دەرسیم ناوە.
ناوی زۆربەی گوند، ناوچە، كۆڵان و گەڕەكەكانی دەرسیم دوای سەركوتكردنی راپەرینی ساڵی 1937ـی شێخ سەعید لە لایەن دەسەڵاتی سەربازی ئەو كاتەی توركیاوە گۆڕابوون و ناوی توركی بە تایبەت ناوی بەرپرسانی سەربازی لەو ناوچانە نرابوو.
جێگای ئاماژەیە پێشتریش لە چەندین شار و شارۆچكەی دیكەی باكووری كوردستان بە تایبەتی لە سێرت و دیاربەكردا ناوی بەشێكی زۆری گوند و ناوچەكان گۆڕا و ناوە كوردییە رەسەنەكانیان بۆیان گەڕێنرایەوە.
ئەردەلان گۆران




