سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی "خه‌بات" پیرۆز ده‌كات

به‌ناوی خوای مه‌زن و میهره‌بان
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی"خه‌بات":
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی 55ساڵه‌ی ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی "خه‌بات"ـەوە گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
ئێوە شانازیی ئەوەتان هەیە کە هەڵگری ناسناوی پێشمەرگەی ڕاگەیاندن بن، چونکە رۆژنامه‌ی "خه‌بات" هەمیشە داكۆكیكارێكی به‌هێزی مافه ره‌واكانی گه‌لەکەمان بووه و رۆڵێكی به‌رچاویشی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و بنیادنانه‌وه‌ی مرۆڤی كورد دا بینیوە، بۆیە لەمێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا ناوی رۆژنامه‌کەتان درەوشاوەیە.
دوای ڕاپەڕینیش رۆژنامه‌ی "خه‌بات" جگە لە ئەرکە میدیاییەکەی بۆ گەیاندنی هەواڵ و دروستکردنی پردی پەیوەندیی لەنێوان هاووڵاتیان و حکوومەتدا، بوو بە قوتابخانە بۆ پەروەردەکردنی ڕۆژنامەنووسان و نموونە بۆ ڕاگەیاندنێکی پیشەیی و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتیمان.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




