٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە سلێمانی، بە فەرمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەردوو لیستی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگای دەست پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.info/ لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەردوو لیستی 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد و هاوكات و سەرجەم كاندیدەكانی ئەم دوو لیستە خویان بە ئامادەبوان ناساند.

هەرچەند چەند رۆژێكە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە سنووری هەردوو لقی 4 و 21 پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی شاری سلێمانی بە هەڵواسینی پۆستەر و ئاڵا و كۆبوونەوە و ناساندنی كاندیدەكان دەستی پێكردوە، بەڵام ئەمرۆ بە شێوەیەكی فەرمی لە هۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەراسیمێكدا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەردوو لیستی 213 و 76 پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكرد.

 لە سەرەتادا بە چەند ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدان و سەروەریان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەستی پێكرد و پاشان وتاری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارێزگای سلێمانی لە لایەن بروسكە نووری شاوەیس ئەندامی ئەنجوومەن خوێندرایەوە و لە وتەكانیدا ئاماژەی بە بەرنامە و كاری لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كە خۆی لە سەرجەم بوارەكانی ئابوری و پەروەردەی كومەڵایەتی و ئەمنی و كولتووری و هونەری و وەرزشیدا دەبینێتەوە و رایگەیاند، "دروشمەكانی پارتی بە تەنها دروشمی هەڵبژاردن نین بەلكو ئەم دروشمانە لە ئیستادا لە سەرجەم بوارەكاندا بە پراكتیكی بەشارو ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و دیارن و میژوو و خزمەتمان شاهیدی جێبەجێكردنی بەڵینەكانمانە بە هاووڵاتیان."

 لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا بروسكە نووری شاویس رایگەیاند: "ئێمە وەكو پارتی لە بەرواری 14 ئەم مانگە وەك دەربڕینی ریز و وەفا بۆ قوربانیانی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال و خانەوادە سەربەرزەكانیان هەڵمەتی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا رادەگرین كە ئەو بەروارەش دەستپێكی پرۆسەی ئەنفالە بە گشتی و دەڤەری گەرمیان بە تایبەتی."

 لە كۆتاییدا داوای لە هەڤاڵان و دۆستان و لایەنگرانی پارتی كرد كە دەنگ بە هەردوو لیستی 213 و 76 پارتی دیموكراتی كوردستان بدن.

لە درێژەی مەراسیمەكەدا عەبدولوەهاب عەلی كاندیدی ژمارە 1 و سەرۆكی لیستی 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و زیاد كاكە رەزا كاندیدی ژمارە 1 لە لیستی 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان وتەیەكیان پێشكەش كرد و بەرنامە و كاری لیسەكانیاینان بۆ ئامادەبووان خستەروو.

لە درێژەی مەراسیمەكەشدا سەرجەم كاندیدەكانی هەر دوو لیست خویان و ژمارەی ریزبەندییان لە لیستەكانی پارتی بە ئامادەبووان ناساند و بە خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوەیەك كۆتای بە مەراسیمەكە هات.

 

سلێمانی / ئارمان مەلازادە

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار