٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عارف تەیفوور: كورد دژبە پەسندكردنی بودجە ناوەستێتەوە، بەڵام داوای مافەكانی خۆی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عارف تەیفوور ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2014 بەو شێوەیەی ئێستای نادادپەروەری و فێڵی زۆری بەرانبەر كورد تێدایە و وەك سزایەك وایە بۆ هەرێمی كوردستان.گوتیشی "هاوپەیمانیی كوردستانی دژبە پەسندكردنی بودجە ناوەستێتەوە، چونكە بۆ گەلی عێراق و هەرێمی كوردستان گرینگە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە نوێنەری گەلی كوردین، پێویستە داوای مافە ڕەواكانیشی بكەین."

عارف تەیفوور لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە وەڵامی هەندێكی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقی یتَدا دەداتەوە هەروەها دەڵێت، "هاوپەیمانیی كوردستانی دژبە پەسندكردنی بودجە ناوەستێتەوە، چونكە بۆ گەلی عێراق و هەرێمی كوردستان گرینگە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە نوێنەری گەلی كوردین، پێویستە داوای مافە ڕەواكانیشی بكەین."

زیاتر ڕوونی كردەوە، "سەرنجمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە هەیە بەوەی مەرجی خستووەتە سەر بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم، هاوكات بڕی پارەی پێویستی بۆ ڕێكارە یاساییەكانی ماددەی 140 دیاری نەكردووە، هەروەها بودجەیەكی زۆری بۆ وەزارەتە ئەمنییەكان تێدا دانراوە ئەمەیش بێ ئەوەی پاساوی هەبێ، ئەگەر هاتوو پرۆژەیاساكە هەموار بكرێتەوە ئەوا ئەكەم لایەن دەبین دەنگی پێ بدەین."

تەیفوور ڕۆڵی كورد لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس و بنیتنانی دەوڵەتی نوێ لە 2003ـدا وەبیر ئەوانە دەهێنێتەوە كە ئەمڕۆ كورد لەگەڵیاندا شەریكی پرۆسەی سیاسییە و پێكهاتەیەكی گرینگی عێراقە؛ زیاتر دەڵێ، هەندێ دەستكەوت هەن پێوەندییان بە هەرێمەوە هەیە و لەسەر هاوپەیمانیی نیشتیمانی و بە تایبەت لیستی دەوڵەتی یاسایە، سیاسەتی ئەمڕۆ بەسبەیكردن و كات بەفیڕۆدان وەلا بنێ و ڕەچاوی مافەكانی گەلی بكات. 

هەواڵی پەیوەندیدار