٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

پشت بە خودای مەزن و ئیرادەی گەلەكەمان هەرێمی كوردستان بەرەو هەڵبژاردنێكی دیكە دەچێت. جێگەی شانازییە دیموكراسی و هەڵبژاردن پێوەری ژیانی سیاسی گەلەكەمانە و ئەم هەڵبژاردنەیش هەنگاوێكی تری كوردستانە بۆ پتەوكردنی دیموكراسی و دەسەڵاتی گەل.

بۆ ئەوەی وێنەیەكی مەدەنی و سەردەمییانە پێشانی جیهانی دەورووبەرمان بدەین و متمانەی هاووڵاتیان بە پڕۆسەی سیاسی قووڵتر ببێت داوا لە سەرجەم لایەن و قەوارە و پارتییە سیاسییە بەشداربووەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم دەكەم كە هەوڵ بدەن بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەشوهەوایەكی ئارام و ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی بەڕێوە بچێت و بانگەشەكان نەبنە هۆی تێكچوونی ئاسوودەیی هاووڵاتیان.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

3ـی 4ـی 2014 

هەواڵی پەیوەندیدار