٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پێشووی ڕۆشنبیریی میسر و شاندێكی یاوەری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- KDP.info/ ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی 4ـی 2014 لە سەلاحەدین سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە وەزیری پێشووی میسر، دكتۆر جابر عسفوور و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عێراقی و عەرەبی.

لە دانیشتنێكدا وەزیری پێشووی ڕۆشنبیریی میسر سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و خۆشحاڵیی خۆیشی بە سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان نیشان دا.
هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كولتووریی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوو كرا و قسەیش لەبارەی ئەو نەهامەتی و گرفتانە كرا كە لە سایەی سیستەمە دیكتاتۆری و تۆتالیتارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوونەتە ئاراوە و بوونەتە هۆی دواكەوتوویی و ئازاری كۆمەڵگەكانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا.
بەشداربووانی دانیشتنەكە جەختیان لەوە كردەوە كە سیستەمە سیاسییەكانی ناوچەكە هۆكاری سەرەكیی سەرهەڵدانی گرفتە دەروونی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی وڵاتەكان بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار