٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی بودجە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/پەرلەمانتارێکی کورد گوتی، بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکات، بەڵام بەھۆی بوونی چەند کێشەیەک، نەتوانرا خوێندنەوە بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، لانە محەممەد، بەkdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و بڕیار بوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت، بەڵام لە سەرەتاوە رێژەی یاسایی تەواو نەبوو، بۆیە نێو سەعات کۆبوونەوەکە دواخرا، دواتر رێژەی یاسایی تەواو بوو، بەڵام بەھۆی دروست بوونی چەند کێشەیەک کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی یەکشەممەی داھاتوو دواخرا.

لانە محەمەد گوتیشی: ئێمە وەکو کورد بەشداریمان لەو کۆبوونەوەیە نەکرد، چونکە بڕیارمان داوە بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکەین باس لە بودجە بکات، ئەگەر دواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت.

زیاتر گوتی، رەنگە ھۆکاری ئەوەی کە نەیانتوانیوە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکەن، بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کاتیَك ویستویانە خوێندنەوە بۆ بودجە بکەن رێژەی یاسایی ئەندامان نەماوە بۆیە کۆبوونەوەکە دواخراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ لیستی دەوڵەتی قانوون رێککەوتن، ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە بکرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار