د.ئازاد نەقشبەندنى : قسەکانى بارزانى لەبارەى پێکهێنانى حکوومەتەوە دڵەڕاوکێى خەڵکى ڕەواندەوە

هەولێر - KDP.info/ مامۆستایەکى زانکۆ باس لە وتارى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات کە لە ئاهەنگى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان پێشکەشى کرد ئاماژە بەوەش دەکات بارزانى قسە بەبەڵێنەوە دەکات.
لەبارەى قسەکانى بەڕێز مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئاهەنگى هەڵمەتى هەڵبژاردن کە تێدا تیشکى خستەسەر زوو پێکهێنانى حکوومەت پێش وادەى هەڵبژاردن د.ئازاد نەقشبەندنى سەرۆکى بەشى جوگرافیا لە زانکۆى سەلاحەدین بۆ KDP.infoگوتى :" دواکەوتنى پێکهێنانى حکوومەت دڵ تەنگ و نیگەرانى خستۆتەناو دڵى خەڵکى کوردستانەوە، بەڵام کاتێک لە زارى سەرۆک بارزانیەوە لێدوان دەدرێت و جۆرێک لە بەڵێن دەدرێت کەوا لە ماوەیەکى کورتدا حکوومەت پێکدەهێنرێت ئەو کاتە نیگەرانى خەڵک دەڕەوێنێتەوە و قسەکانى دڵخۆش کەرە بۆ خەڵکى کوردستان، چونکە قسەکان لەلایەن کەسێکەوە کراوە کە خاوەنى جێبەجێ کردنى پەیامەکانیەتى".




