موقته‌دا سه‌در بۆ مالكی: چوار ساڵی داهاتوو پشوو بده

هەولێر- KDP.info/ سه‌رۆكی ڕەوتی سه‌در، رایگه‌یاند ئه‌مجاره ده‌نگ و كێرڤی عه‌ره‌بی سوننه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه و داواشی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نووری مالیكی كرد چوار ساڵی داهاتوو پشوو بدات.
موقته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری نه‌جه‌ف گوتی، "من ئێستا وه‌ك وتاربێژێكی سیاسی قسه ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك وتاربێژێكی ئایینی و نیشتیمانی و ئیسلامی و دوور له سیاسه‌ت."
سه‌در گوتیشی، "هیوادارم كوتله‌ی ئه‌حرار و لایه‌نه‌كانی دیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌ون و من دڵنیام كه ده‌نگی دیكتاتۆر سه‌ر ناكه‌وێت و ئێمه دووریمان له‌گه‌ڵ كه‌سی گه‌نده‌ڵكار دیاره".
ڕاشیگەیاند، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كان له هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌یه بۆ كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی روون و ئاشكرای دیكتاتۆرییه‌ت و تاكه حزبییه.
سه‌باره‌ت به خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران كه نووری مالكی خۆی بۆ ئاماده ده‌كات، سه‌در گوتی، "حه‌زم لێیه ئامۆژگارییه‌ك بۆ برای خۆم مالیكی بكه‌م ئه‌گه‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه خزمه‌تی عێراقی كردووه، وا باشتره چوار ساڵی داهاتوو پشوو بدات. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی جیاواز له‌و هاته سه‌ر حوكم ئه‌وه باشه ئه‌گه‌ریش خراپتر له‌و بوو با ئه‌و چوار ساڵه به هیچ حیساب بكات".
سه‌در گوتیشی، پێویسته سوننه و شیعه و كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ده‌نگی سونه هه‌ڵده‌كشێت و ده‌نگی شیعه‌ش زیاتر هه‌ڵده‌كشێت و ده‌نگی كورده‌كانیش له‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵده‌كشێت.




