٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەمێران عەلی: پەڕۆشیی خەڵک بۆ پشگیریکردنی پارتی لە سلێمانی زۆر زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی ـ /KDP.infoکارگێڕی ڕێکخستنی لقی 4ـی پارتی لە سلێمانی، شەمێران عەلی، ئاماژە بە زیادبوونی دەنگی پارتی دەکات لەو شارەدا و دەشڵێت، هەموو پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی پارتی لەم هەڵبژاردنی هەڵدەکشێت. هەروەها گوتی، ڕۆژانە بە سەدان لایەنگری حزبەکانی دیکە و بێلایەنەکانیش ڕوو دەکەنە ناو ڕێکخستنەکانی پارتی.

کارگێڕی ڕێکخستنی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەمێران عەلی، لە لێدوانێکدا بۆ KDP.info گوتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەکی زۆر شارستانیانە و هێمنانە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێکردووە، دیارە كە ئەم سیاسەتەیش لە قازانجی جەماوەری پارتی و رێژەی دەنگەکانی بووە".

 دەربارەی پێشوازیی خەڵکی سلێمانی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی 213 ـی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارە 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەڵێت: "بەشێوەیەکی گشتی پێشوازیی خەڵک لە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر گونجاو و پەسەندە، زۆر هاوڕان لەگەڵ هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی سەرۆک بارزانی و بە تاکە فریادڕەسی ئازادیی نیشتیمان و کوردی دەزانن، زیاتر لە هۆکارێکیش هەبووە لە ماوەی ڕابردوودا پارتی لەم پارێزگایە ئەو ڕۆڵەی نەبووە، بەڵام ئێستا بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژانە بە سەدان لایەنگری حزبەکانی دیکە و بێلایەنەکانیش ڕوو دەکەنە ناو ڕێکخستنەکانی پارتی و تاکە ناڕەزاییشیان هەبێت ئەوەیە کە پارتی بێبەش کراوە لە جومگە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی، چونکە بەلای ئەوانەوە گرینگە ئەو خزمەتگوزارییەی لەژێر دەستەڵاتی پارتی هەیە لە شوێنەکانی دیکەیش هەبێت".

شەمێران عەلی هەروەها گوتی: "هەموو پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی پارتی لەم هەڵبژاردنی هەڵدەکشێت، ئەوەش بەشێکی پەیوەندی بە هەڵوێستی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەشێکی دیکە کار و چالاکییەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانییە"، گوتیشی: "ڕۆژانە ئێمە کۆڕ و کۆبوونەوەمان هەیە لە هۆڵەکان لەبەر پێشوازی خەڵک و لایەنگرانی خۆمان زۆر جار ناچار دەبین ئەو چالاکیانە بگوازینەوە بۆ شوێنی فراوانتر، ئەوەش نیشانەی جووڵانەوەی ڕێکخستنی پارتی و پەرۆشیی خەڵکە بۆ ئەو حزبە".

کارگێڕی ڕێکخستنی لقی 4 ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە لە هەڵبژاردنی 21/9 زیاتر لە 10 هەزار دەنگی پارتی لە سندووقەکانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی پوچەڵ کراونەتەوە، ئەوەیش بەهۆی خروقاتی چەند حزبێک کە دواجار دەنگی پارتی تێدا زەرەرمەند بوو.

 

ئامادەکردنی کارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار