٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info/ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دابەش دەکرێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی سێی ھەر یەکە لە وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و ھێزەکانی ئاسایش دابەش کراوە.

بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش، مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی ناوخۆی ھەرێم دەدرێت، چونکە تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەکەی رەوانە نەکردوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار