لقی چوار 600 هەڤاڵی خەڵات كرد.. كاندیدانی پارتی بۆ ئەنجوومەنی سلێمانی و پەرلەمانی بەغدا بەرنامەی كاریان خستە ڕوو

سلێمانی- KDP.info/لە كۆبونەوەیەكی بەرفراواندا لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی، زیاتر لە 600 هەڤاڵی خەڵات كرد. هاوكات كاندیدەكانی سنووری پارێزگای سلیمانی بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگا لە سنووری شاری سلێمانی بەرنامەی كاریان بۆ جەماوەر خستە ڕوو.
لەو كۆبوونەویە بەرفراوانەدا كە بەرپرسی لقی چوار، هەڵو ئەحمەد كوردە و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری لق تێیدا ئامادە بوون، زیاتر لە 600 هەڤاڵی وەك رێزلێنان خەڵات كرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیشدا كاندیدەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگا لە سنووری شاری سلێمانی زیاتر خۆیان و بەرنامەی كاركردنی خۆیان و لیستی 76 پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و لیستی 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ بە جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان ناساند.
ئارمان مەلازادە




