٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە 13 رۆژدا،405 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- kdp.info/ بەپێی ئامارێکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، لە 16 تا 28/3/2014 ژمارەی گەشتیاران کە لە بازگەکان و دەروازەکان و فڕۆکەخانەکان ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان 405 ھەزار گەشتیار بووە، کە 227 ھەزار لە خوار و ناوەڕاستی عیَراق و 178 ھەزار لە فرۆکەخانە و دەروازەکانی سنوور ھاتوونەتە ھەرێم.

ھەر لە ئامارەکەدا ھاتووە، ئەم رێژەیە بە بەراورد بە ھەمان کاتی ساڵی رابردوو، گەشتیاری بیانی لە 32% زیادی کردووە و گەشتیاری ناو عیراق لە 7% کەمی کردووە و بە شێوەی تێکرا لە 2% گەشتیاران بەراورد بە ھەمان کات و رۆژی نەورۆزی پار کەمیان کردووە.

ھەر بەپێی ئەو ئامارە، وەبەرھێنان لە کەرتی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی وەبەرھێنان لە سالی 2006 تاکو 2014 وەبەرھێنان لە کەرتی گەشتیاری 6ملیار و 300ملیۆن دۆلار بووە، تەنیا لە سالی 2013 زیاتر لە 3ملیار و 250 ملیۆن دۆلار بووە، واتە لە 26%ـی کۆی وەبەرھێنانی لە 2013 پێک ھێناوە. بە شێوەی گشتی کەرتی گەشتیاری لە 2006 تاکو 2014 لە کۆی کەرتەکای ھەرێم سێیەم کەرت بووە و لە سالی 2013 دووەم کەرت بووە و لە ساڵی 2014 یەکەم کەرت، ئەمەش روونترین ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنی کەرتی گەشتیاری لە ھەرێم و بەدەستھێنانی متمانەی سەرمایەداران بۆ وەبەرھێنان لە کەرتی گەشتیاری.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار