قەرەتەپە.. شەڕەتەقە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا روویدا

قەرەتەپە- تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شارۆچکەی قەرەتەپە، شەڕەتەقە و بەرەوڕووبوونەوە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا روویدا و بەڵام بێ زیان تەقە لە نێوانیاندا وەستێنرا.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، سەباح برایەتی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ بە ھۆی ئەوەی چەند ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق شکاندویانەتەوە سەر ئەندامێکی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، شەڕەتەقە و بەرەوڕووبوونەوە لەنێوان سوپای عێراق و ھێزیَكی پێشمەرگە روویدا، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەری گیانی نەبووە.
سەباح برایەتی گوتیشی: لەئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و کۆتایی پێ ھاتووە.
بڵند ئیبراھیم




