٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارزانی: پێش هەڵبژاردن كابینەی هەشت رادەگەیەنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعوود بارزانی، لە میانی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی حیزبەكەی وتارێكی پێشكەش كرد و دواهەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا خستە بەر باس و رایگەیاند "پێكهێنانی حكوومەت گەیشتووەتە قۆناخی كۆتایی و پێش هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت".

لە وتارەكەیدا بارزانی نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت و ڕایگەیاند "منیش وەك هەر هاونیشتمانییەكی دیكە گلەییم هەیە"، بەڵام ئاماژەی دا كە "گرینگ نییە پێكهێنانی حكوومەت چەند مانگێك دوا بكەوێت، گرینگتر ئەوەیە هەموومان پێكەوە بێینە مەیدانەكە".
دەربارەی دواهەوڵەكانیش بۆ پێكهێنانی حكوومەت، سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پێكهێنانی حكوومەت گەیشتووەتە قۆناخی كۆتایی و پێش هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت".

داوایشی له‌ هاووڵاتیان كرد به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، "هه‌ڵه‌یه‌ به‌ هۆی دره‌نگ كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، دڵنیاتان ده‌كه‌م پێش هه‌ڵبژاردن كابینه‌ی هه‌شته‌م راده‌گه‌یه‌ندرێت".
تەوەرێكی دیكەی وتارەكەی سەرۆك بارزانی باسكردن بوو لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و، جەختی كردەوە كە، هەرێمی كوردستان لەگەڵ چارەكردنی كێشەكاندایە و گوتیشی "هەموو شتێك دەكەین بۆ ئەوەی گرفتی خەڵك نەهێڵین، بەڵام بە هەموو بڕوایەكیشەوە دەیڵێین ئەگەر كار بگاتە ئەوەی بزانین لایەنی بەرامبەر شەراكەتی قبووڵ نییە، ئەوا ئێمەش پاشكۆیەتی قبووڵ ناكەین".
سەرۆك بارزانی گوتیشی "ئەگەر كەسێك وا هەست بكات بە بەكارهێنانی كارتی مووچە چۆكمان پێ دادەدات، ئەوە نەفامە و تێنەگەیشتووە ئێمەی كورد چین، ئێمە بەرنامەمان هەیە و چۆك بۆ بە شەرێك دانادەین".
بارزانی جارێكی دیكە جەختی كردەوە "ئەگەر بزانین لایەنی بەرامبەر سوورە لەسەر سیاسەتی خۆی، ئەوكات ئێمەش كار بە بەرنامەكەمان دەكەین و دەزانن سیاسەتی ئێمە چییە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار