٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی كورد: سەرۆكایەتیی پەرلەمان و دەوڵەتی قانوون ڕێككەوتوون و ڕەنگە پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، بە هۆی ڕێككەوتنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و دەوڵەتی قانوونەوە، وەها بڕیارە سبەی پێنجشەممە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت، بەڵام ئێمەی کورد بەشداری تێدا ناکەین.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی، ئازاد ئەبوبەکر، بە kdp.infoـی گوت: ئەمڕۆ بڕ یاربوو پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دوا خرا.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ لیستی دەوڵەتی قانوون رێكکەوتن، بۆئەوەی سبەی یەکەم خاڵی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بێت بۆ پڕۆژەیاسای بودجە.

ئەوپەرلەمانتارە کوردە روونیشی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت سبەی رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو بێت، چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە لیستی موتەحیدوون بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن، بەمەش ھەمان سیناریۆی پار ساڵ دووبارە دەبێتەوە.

گوتیشی: ئێمەش وەکو لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی کۆ بووینەوە و جەختمان کردەوە کە بەشداری لە ھیچ کۆبوونەویەک ناکەین تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار