کەرکووک. لە تەقینەوەیەکدا زیاتر لە 25 کەس بوونە قوربانی

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، كە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کەرکووک، زیاتر لە 25کەس بوونەتە قوربانی.
بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، عەمید سەرحەد قادر، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە لیوای 46ـی سوپای عێراق لە کاتیَكدا خەڵک سەرقاڵی ناونووسین بوون بۆ چوونە ناو ریزەکانی سوپای عێراق، تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەنجام دراوە و لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەیشدا پێنج کەس شەھید بوون و زیاتر لە 20کەسی دیکەیش بریندار بوون.
ئەو ناوچەیەی كە تەقینەوەكە تێیدا ڕووی داوە، دەکەوێتە نێوان ناحیەی ریاز و حەویجە کە سەر بە پارێزگای کەرکووکە.
بڵند ئیبراھیم




