٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی: گەلی كورد كتێب و خوێندنەوەی خۆش دەوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوون و چاودێریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و، ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری و سیاسیی و نووسەر و خوێنەران و كۆنسووڵی وڵاتانی بیانی نۆیەمین پیَشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب كرایەوە.

لە وتارێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، رایگەیاند كە ئامادەبوونی ئەم میوانانە هیوابەخشە بۆ بۆ هەرێمی كوردستان و ڕۆشناییشی خستە سەر گرینگی پیشانگاكە و ئاماژەی دا كە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب پێشكەوتنی بەخۆوەبینیوە.

هەروەها سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، گەڵان دەتوانن سوودی زۆر لە كتێب وەرگرن و پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە گەلی كورد كتێب و خوێندنەوەی خۆش دەوێت و سەرجەم دەستگاكانی بڵاوكردنەوە مافیان هەیە و ئازادن كتێبەكانیان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر بخەنە ڕوو.

هاوكات سەرۆك بارزانی سوپاسی دەستگای ئەلمەدا و سەرۆكی دەستگاكە، فەخری كەریمی كرد بۆ كردنەوەی پێشانگاكە.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار