ئەمڕۆ مووچەی ھێزەکانی ئاسایش دابەشدەکرێت

ھەولێر- KDP.info/ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، ئەمڕۆ مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش ودەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی کارمەندانی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەش دەکرێت.
دوێنێش مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش کرا.
لەلایەن خۆشیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دلێر تاریق، بە kdp.infoـی راگەیاند: مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابین کراوە، چونکە تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەکەی رەوانە نەکردوە.
بڵند ئیبراھیم




