کۆمسیۆن 14قەوارەی سیاسیی سزادا

بەغدا- KDP.info/کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە یەكەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵیژاردنەكانی عێراق و بە ھۆی سەرپێچیکردن لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان، کۆمسیۆن 14قەوارەی سیاسیی سزادا.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، گاتع زەوبەعی، رایگەیاند: بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و سەرپێچیکردن لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان، کۆمسیۆن بەپێی یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2013ـی ھەڵبژاردنەکان 14قەوارەی سیاسیی سزا داوە.
گاتع زەوبەعی گوتیشی، ئەو سەرپێچیانە لەلایەن لیژنەکانیانەوە تۆمار کراون و بە راپۆرت کۆمسیۆنیان لێ ئاگادار کردووەتەوە و سەرپێچیکاران سزا دراون.
ناوبراو راشیگەیاند، پێشتریش 18قەواری سیاسیی دیکە کە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دەکەن سزا دراون.
بڵند ئیبراهیم




