مه‌حما خه‌لیل: مالیكی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات و کێشه‌ی نوێ ده‌خوڵقێنێ

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند مالیكی له جێگای ئه‌وه‌ی بێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بداته‌وه، كه‌چی هێزی چه‌كداری ڕه‌وانه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌کات.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی kdp راگه‌یاند: زیاتر له سێ مانگه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیسته جیاوازه‌كان داوای بانگهیشت كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ی، که‌چی مالیكی نه‌ك نایه‌وێت بێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵكو رێگه‌ش به‌و وه‌زیرانی حزبه‌كه‌شی نادات بانگهیشتی په‌رله‌مان بكرێن".
خه‌لیل گوتیشی: "مالیكی هاتنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی له‌بیر خۆی بردۆته‌وه له جیگای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بداته‌وه هێز ره‌وانه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌كات و ده‌یه‌وێ دووباره گرفت دروست بكاته‌وه".




