٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. لە مانگی رابردوودا 98کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- KDP.info/ لە مانگی رابردوودا لە شاری مووسڵ و لە ئەنجامی کردەوەی تیرۆرستی 98کەس کوژراون، کە ھەشتیان کوردن.

 

بەرێوبەری راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی بەkdp.infoـی راگەیاند: لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە پارێزگای مووسڵ لە ئاکامی کردەوە تیرۆریستییەکان 98کەس کوژراون، 93کەسیان چەکداری داعش بوونە و ھەشتی دیکەش کورد بوونە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: رێژەی قوربانیان بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگی رابردوو زۆر زیادی کردووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵ 91کەس کوژرابوون و لەمانگی شوباتیش 73کەس کوژرابوون.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار