قادر قادر: پێشمەرگە دەنگ بەڕێبازی بارزانی دەدات تا بە ئامانجەکانمان دەگەین

هەولێر- KDP.infoبەرپرسی دەزگای ئەیلوول دەڵێت، پێشمەرگە لە ڕۆژی دەنگدان بە دڵ و بە گیان ئامادەی دەنگدان دەبێت، ئەوەش دەخاتەڕوو كە کار دەکەن بۆ بەردەوامی ڕێبازی کوردایەتی.
قادر قادر بەرپرسی دەزگای ئەیلوول لە لێدوانێکدا بۆKDP.info گوتی: "ئێمە وەک پێشمەرگەی کوردستان لە ڕۆژی پێشمەرگایەتی تا ئەمڕۆ لەم ڕۆیشەوە تا دوائامانجی کورد، ئامادەییمان هەیە لە ڕۆژی دەنگدان بەشداری بکەین و، لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەنگ بەو کۆمەڵە خەڵکە بدەین کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەم میلـلەتەن."
گوتیشی: "ئێمە درێخیمان نەکردووە و ناشی کەین و ئێستاش وەک پێشووتر کە بەبێ مووچە و پارە خەباتمان کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئاواتی گەلی کورد ئاوا خەبات دەکەین تا قەترەیەک خوێنمان مابێت تێدەکۆشین بۆ کورد".




