٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ داوای پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی شاری حەلەب ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

کۆمیسیاری باڵای کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێفەوە داوای لە هەردوو  سوپای سوریا و سوپای سوریای ئازاد کرد گیانی هاووڵاتییانی شاری حەلەب بپارێزن

لەمبارەیەوە نافی بیلای کۆمیسیاری باڵای کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی لە وڵاتی سوریاوە دەگەن تاوەکو ئێستا مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا بە تەواوی پێشێل کراوە و بە تایبەتیش ڕەوشی ئێستای شاری حەلەب کە هێزەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لەڕێگەی فرۆکە و تانکی سەربازییەوە بۆردومانی چڕی دانیشتووانی ئەو شارە دەکەن و مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

بیلای هەروەها گوتیشی: کردە سەربازییەکانی سوپای بەشار ئەسەد لە شاری حەلەب نمونەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ڕاگەیاندنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە وڵاتی سوریا، چونکە سوپا جگە لە چڕکردنەوەی بۆردومانەکانی بۆ سەر گەلی سوریا، هەڵمەتی پشکنینی ماڵ بە ماڵی دانیشتووانی حەلەبی دەست پێ کردووە و ئەمەش بە پێشێلکردنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە دادەندرێت.

لەلایەکی ترەوە هەر سەبارەت بە ڕەوشی نالەباری شاری حەلەب حکومەتی تورکیاش هەڵوێستی خۆی نیشان داوە و بە پێویستی دەزانێ پێش بەو هێرشە سەربازییانەی سوپای ڕژێمی سوریا بۆسەر دانیشتووانی شاری حەلەب بگیرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست کوشتنی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی سوریا بەگشتی لەلایەن سوپای بەشار ئەسەدەوە هەنگاوی جدیتر بهاوێژێت و بەکردەوە کۆتایی بە هێرشی سەختی سوپا بۆ سەر شاری حەلەب بهێنێت کە لە ئێستادا هێرشی سەر ئەو شارە سنووری ویژدان و بنەما مرۆییەکانی بەزاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار