٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی بۆ بەدەپە: ئەو دەستكەوتانەی بەهۆی خەباتی ئاشتییانە و دیموكراتیانە دێنە دی بەهادار و كاریگەرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پیرۆزبایی هەڵبژاردنەكان لە (BDP) دەكات و ڕایگەیاند، ئەو دەستكەوتانەی بەهۆی خەباتی ئاشتییانە و دیموكراتیانە دێنە دی بەهادار و كاریگەرن و دەبێتە هۆی قووڵتربوونی تەبایی و برایەتی و پێشكەوتنی زیاتر.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراتی(BDP):

خوشك و برایانی بەڕێز لە (BDP)

بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و سەركەوتنتان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی باكووری كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و هەرێمی كوردستانتان پێڕادەگەیێنم.

مایەی خۆشحاڵیی ئێمەیە دۆزی گەلی كورد لە باكووری كوردستان لە ڕێی خەباتی سیاسی و دیموكراسیانەی خۆی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت. بێگومان ئەو دەستكەوتانەی بەهۆی خەباتی ئاشتییانە و دیموكراتیانە دەهێنە دی بەهادار و كاریگەرن و دەبێتە هۆی قووڵتربوونی تەبایی و برایەتی و پێشكەوتنی زیاتر.

هیوادارم ئەم سەركەوتنەتان هانی هەموو لایەك بدات پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە توركیا بەهێزتر بێت و هەرێمی كوردستانیش لەم ڕێگەیەدا پاڵپشتی خوشك و براكانییەتی لە باكووری كوردستان.

بەهیوای ئاییندەییەكی گەش بۆ گەلەكەمان

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

31/3/2014

هەواڵی پەیوەندیدار