٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن ئاك پارتییه‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و گه‌لانی توركیا كرد.

 ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 31ی ئازاری 2014 سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ خۆی و گه‌لانی توركیا كرد و هیوای خواست كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ئاك پارتی، توركیا هه‌نگاوی گه‌وره‌تر له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و سیاسی و دیموكراسیدا بنێت.

 نێچیرڤان بارزانی، هاوكات هێوای خواست پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له‌ توركیا بگاته‌ ئه‌نجام، تا چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ پرسی كورد له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار