٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: کۆمپانیای بیانیمان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە کار نەهێناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- /KDP.infoبەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی جەخت دەکاتەوە، کۆمپانیای بیانییان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە کار نەهێناوە؛ گوتیشی، بەرنامەی کاریان هەمەلایەنە دەبێت، بەشێکیان جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو بۆشاییە یاساییەی کە لە عێراق بوونی هەیە و دەستنیشانکردنی گرفتە هەڵواسراوەکانی هەولێر و بەغدا، لە بواری ناوخۆیش جەخت لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیانی هاووڵاتیان دەکەنەوە"

 

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەسرۆ گۆران، لە لێدوانێکدا بۆKDP.infoلەبارەی ئامادەکارییەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردن گوتی: "پارتی هەر لە دانانی ژوری عەمەلیاتی هەڵبژاردن و دیاریکردنی بریکارەکانی سەر سندووقی دەنگدان و دەستەی ئامار ئامادەکاری کردووە، لە کاتێکدا ئەو نەرم و نیانییەی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی دەدات زۆر سەرکەوتووە، دەخوازین ئەوە ببێتە کولتوورێک بۆ سەرجەم هەڵبژاردنەکانی دیکە و حزبەکانی دیکەش ڕەچاوی بکەن، تا پێکەوەژیان و ئاشتی لە نێوان لایەنەکان بخولقێنێت".

گوتیشی: "دیاریکردنی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە سەر بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا بەرنامەی کاری ئێمە هەمەلایەنە دەبێت، بەشێکیان جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو بۆشاییە یاساییەی کە لە عێراق بوونی هەیە و دەستنیشانکردنی گرفتە هەڵواسراوەکانی هەولێر و بەغدا، لە بواری ناوخۆیش جەخت لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیانی هاووڵاتیان دەکەینەوە".

دەربارەی ئەو دەنگۆیەی کە پارتی کۆمپانیای بیانی بە کار دەهێنێت بۆ بانگەشەکانی، خەسرۆ گۆران گوتی: "ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ کۆمپانیایەکمان نەهێناوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن".

 

بەکر و کارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار