٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەکەم جار لەشاری ھەولێر وتاری ھەینی لەمزگەوتێک بەزمانی تورکمانی پێشکەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كە، بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر وتاری ھەینی لە مزگەوتێک بە زمانی تورکمانی پێشکەش كرا.

 بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، بە kdp.infoـی راگەیاند: لەسەر داوای فراکسیۆنە تورکمانییەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێم رەزامەندیی دەربڕی کە مزگەوتێک لە شاری ھەولێر تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بە زمانی تورکمانی وتاری ھەینیی تێدا پێشکەش بکرێت.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەمە یەکەم جارە لە مێژوی عیَراق و ھەرێمی کوردستاندا بڕیارێکی لەم شێوەیە رەزامەندی لەسەر دەدرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار